# ناو مانا
131 بەخشندە دەست و دڵ ئاوەڵا.
132 بەخشین 1.خێرکردن، ئێحسان کردن؛ 2. لێبوردن.
133 بەخێو 1. ئاگاداری، سەرپەرشتی؛ 2. حەوانەوە، ئێوەت.
134 بەدران بەو شەوەی دەگوترێ کە مانگی چواردە هەڵدێ.
135 بەدرە 1. کیسەیەک بووە کە لە کۆندا پارە و زێڕ و شتی وایان تێدا هەڵگرتووە؛ 2. نێوی یەکێ لە سەردارەکانی خەشایارشای پاشای مادەکان بووە؛ 3. نێوی شارێکە کوردنشینە لە ناوچەکانی خوارووی باشووری کوردستان کە کوردی کەڵوڕی تێدا دەژیا، بەڵام حکوومەتی بەعس کردی بە عەرەبنشین و زمانی کوردیی لە پاشماوەی ئەو کوردانەی کە لەوێ مابوون قەدەخە کرد و لەناو عەرەبدا تواندنییەوە، هەرچەند ئێستاش هەستی کوردایەتییان هەر ماوە بەڵام زەبری زۆریان وێکەوت.
136 بەدیل 1. نۆگە، نۆرە، سەرە؛ 2. لەجێگە، ئاڵترناتیڤ.
137 بەرات 1. مزەی وەرزی رەنجبەر؛ 2. مووچەی هەمیشەیی؛ 3. رسق و رۆزی بەشکردن؛ 4. نووسراوەیەک کە بە هۆی ئەوەوە پەرداختی پووڵ یان پارەیەک دەدرێ بە کەسێکی دیکە.
138 بەرامسین نێوی هۆزێکی کورد بووە لە ناوچەی عەمارە لە باشووری کوردستان. ئەوەش نێوی هەندێ لەو هۆز و بنەماڵە کوردانەی کە لە درێژەی مێژووی باشووری کوردستاندا لەناو چوون و نەماون: (بادین، بەیرەم، پیرمان، جەمێش، جوودی، جەویر، چیان، چەتان، شاهین، زرکان، کەوار).
139 بەردین کوچکین، لەبەرد سازکراو، لەسەنگ داتاشراو.
140 بەردەشان 1. چیای یەکپارچە بەرد، شوێنی سەخت و ئاسی، کەلی یەکپارچەبەرد؛ 2. نێوی گوندێکە لە ناوچەی (مەرگە) کە (عەلی بەردەشانی**) بەیتبێژی بەنێوبانگ لەوێ ژیاوە.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!