# ناو مانا
131 ئاوەسوو 1. بەردێک کە ئاوی زۆری بەسەرداهاتبێ و سووابێ؛ 2. چەرمێک کە لەناو ئاوی دادەنێن، بۆ نەرمبوونەوە؛ 3. ئاوەسوو، بە ئینسانێک دەگوترێ کە گوێ بە هەڵەی خۆی نەدا و هەر دووپاتی بکاتەوە. وەکوو: (ئەوەندە بێشەرمە دەڵێی: چەرمی ئاوەسووە!)
132 ئاوەلان 1. شوێنی ئاوەزا کە گیای لێ سەوز دەبێ؛ 2. شاخێکە بەرانبەر کێوی ئاژوان لە رۆژهەڵاتی کوردستان .
133 ئاوەڵ دۆست، یاوەر، هاوڕێ.
134 ئاڤدین تۆڵەکردنەوە، تێهەڵکردنەوە بۆ لەحەقهاتن.
135 ئاڤزێم ئاوزێم، کوێرەکانی، کانیاوێ کە بەهاران دەژیێتەوە و هاوینان وشک دەکا.
136 ئاڤزێن بڵندایی و گێژیی نێرینەی ئاو.
137 ئاکار 1. خوو، خدە؛ 2.رەوش؛ 3. کردەوە.
138 ئاکام 1. دوایی، پاشینە؛ 2. کاتی مەرگ، هەنجڵ؛ 3. ئەنجام، نەتیجە.
139 ئاکان نێوی کوردیی گوندێک بووە لە کوردستانی باکوور‌ کە دەوڵەتی فاشیستی تورک گۆڕیویە و نێوی تورکیی لە جێی داناوە.
140 ئاکران 1. ئاگران، ئاگردان، ئاورگە، شوێنی ئاورپەرستان؛ 2. نێوی گوندێکە لە ناوچەی قارس لە باکووری کوردستان.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!