# ناو مانا
1381 نازناز گوڵێکی ڕەنگواڕەنگە.
1382 نازین 1. شانازیکردن، بەخۆ نازین؛ 2. پارێزگارشکبردن.
1383 نازێ 1. بەناز، کورتکراوەی نێوی نازەنین یان نازدار؛ 2. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە.
1384 نازە 1. کورتکراوەی نێوی نازەنین؛ 2. گۆشتی ژێر ناخوون.
1385 نازەنین 1. نازدار، بەناز؛ 2. نێوی گوندێکە لە باشووری کوردستان.
1386 ناسکۆڵ ناسک و بچکۆڵە؛ سووکەڵەنێوی (ناسک یان ناسکە) یە.
1387 ناسکە 1. ناسک و زراڤ، ناسک و تەنک؛ 2. ناوبەندی گۆرانییەکی کوردییە.
1388 نالین ناڵاندن، ئاه و ناڵە.
1389 ناهی 1. گیایەکە گوڵی لە ئەستێرە دەکا؛ 2. ئەستێرەی بەیان.
1390 نایسەر گوندێکە نزیک بە شاری سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!