# ناو مانا
1371 مەیرەم 1. مەیرەمێ، مەیرەم لە نێوی مریەم وەرگیراوە، کە نێوێکی کۆنی ئارامییە؛ 2. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە بە زاراوەی کرمانجی.
1372 نادە میوەیێ کە زوو پێبگا.
1373 نارست نارستی، گوندێکە لە خوار ملەی زمزیران لە ناوچەی سەردەشت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
1374 نارنج 1. میوەیەکە لە تیرەی پرتەقاڵ؛ 2. سەربەندی چەند گۆرانیی کوردییه و نارنج لە گۆرانیدا هێمایە بە مەمکی ژن‌.
1375 ناری 1. نەیر، وشەیەکی کۆنی ناو گاتاکانی زەڕدەشته و واتای ئاگر دەدا‌؛ 2. ناسک، تەنک، ژنی شەرمن؛ 3. گۆرانیی خەمبارانە؛ 4. نێوی بەنداوێک بووە لە ڕۆژاوای شاری بەغدا لە ناوچەی کووت، کە لە سەردەمی ساسانییەکاندا درووست کراوە؛ (ابن ڕوستەم) لە کۆپەڕی (الاغلاق النفسیە) دا لە باسی شاری کووتی بەر لە ئیسلامدا لە سەر ئەم بەنداوە دواوە و گوتوویەتی: کووت، کوردنشین بووە و کوردی فەیلی تێدا ژیاوە. بڕوانە بۆ نەیری.
1376 نارێ سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە. بڕوانه بۆ نارین.
1377 نارەوەن ناروەن، دارێکە لە ڕەتەوەی گەزنە (گەسگەسک)، لقوپۆپ جووان و قەدڕەش، کە زۆر بتەوە و گەڵاکانیشی دگانەدارە و پڕن، بەر لەوەی گەڵاکانی بپشکوێ، گوڵ دەردەکا، بەڵام بەر نادا.
1378 نازدار 1. خاوەن ناز، دەلال، شۆخوشەنگ؛ 2. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە.
1379 نازگوڵ وەکوو گوڵ ناسک.
1380 نازلی لە دوو وشەی هاوبەشی کوردیی فارسیی (ناز) و پاشگری تورکی (لی) پێکهاتووە، کە واتای ناز دیارە و پاشگری (لی) ش واتای بەستنەوە و گرێدان دەدا، واتە ئەهلی ناز، وەکوو: دیاربەکرلی، واتە: خەڵکی دیاربەکر و نازلیش واتە: نازدار و نازەنین؛ نازلی سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!