# ناو مانا
1351 مێرۆژ 1. مێرۆز، ڕاوەکەو لەکاتی کورکبوونی ماکەودا؛ 2. گوندێکە لەلای ئەرگۆش لە سەر سنووری دەسکردی نێوان باشوور و باکووری کوردستان، لە بەشی بادینان کە هۆزی مزووری تێدا دەژی.
1352 مێلاق 1. ئاوونگ یان ئەو ترێیەی کە بە سرمیچی ماڵەوە هەڵیدەگرن بۆ یەکەم شەوی زستان بۆ خواردن؛ 2. گوڵێکی سووری ئاڵە.
1353 مێوژە مەویژ، مێوژ، ترێی لەبەرهەتاو وشککراو.
1354 مێوەرد تۆمداچاندنی دوای یەکەم بارانی پاییز.
1355 مەتینا 1. مەتین، ڕاوەستاو، سەقامگرتوو، نەبزێو؛ 2. چیایەکە لەلای بامەڕنی لە ناوچەی بادینان.
1356 مەرام دۆز، مەبەستی دڵ.
1357 مەرجان جۆرێک موورووی سوورە بۆ خشڵ.
1358 مەرزینگ نێوی هۆزێکی کوردە لە کوردستان.
1359 مەرزە 1. گیایەکی بۆنخۆشی کێوییە؛ 2. گوندێکە لە ناوچەی مەرگە لە باشووری کوردستان.
1360 مەرسین پشاوتن، گرمۆڵکردن، گوڵۆڵەکردن.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!