# ناو مانا
1331 ماندانا ماندان، نێوی ژنی کەمبووجیەی پاشای فارس و دایکی کوورشی پاشای هەخامەنشی بووه کە کچی ئەژدەهاکشای ماد بووە‌. بڕوانە ماندان لە بەشی کچان.
1332 مانگڕوو روومەت وێنەی مانگ.
1333 مانیان 1. بێهاوتا و نادر؛ 2. نێوی کۆنی میتانییەکانە کە پێیان دەگوترێ: مانایی (میتانی)؛ 3. مانیان نێوی گوندێکە لەلای فیرووزاوای شیراز لە ناوچەی کووهەک کە بە ڕەگەز کوردن؛ 4. تیرەیەک بوونە لە کورد کە ئێستا هیچ شوێنەوارێکیان لێ لەپاش بەجێ نەماوە، مەگەر ڕۆژێک دۆزراوەکانی وڵاتی ماد چۆنییەتی ژیانیان بێنێتە دەست؛ 5. وشەی (مانیان)، لە وشەی (مانی) وەرگیراوە، بەواتای بەسراوە بە مانی، لە تیرەی مانی؛
1334 مانە 1. هەمبانە، هەوانە؛ 2. مانا، واتا؛ 3. بیانوو، پەڵپ، مان، گە‌؛ 4. تێخە، مۆره، نێوان‌؛ 5. نێوی گوندێک و ناوچەیەکە لە هەرێمی خوراسان، کە گوندی مانە لە نێوان ئەرمیان و سەمەلقان هەڵکەوتووە و کوردنشینە و کوردی تیرەی شادلوون و تورکمانیشی لێیە؛ 6. ناوچەی مانەش لە نێوان ڕۆژهەڵات و باکووری بجنوورددا هەڵکەوتووە کە زۆربەی زۆری کوردنشینن.
1335 ماهنووس نێوی شارۆچکەیێکە لە ناوچەی کوردنشینی کووت لە خوارووی باشووری کوردستان، کە کوردی فەیلی تێدا ژیاوە، بەڵام حکوومەتە خوێنڕێژە یەک لەدوای یەکەکانی ئێراق ئەو شارەیان لە کورد چۆڵ کرد و کردیان بە عەرەبنشین.
1336 ماویان گوندێکە لە ناوچەی بێڵەوار لە لای کامیاران لە کوردستانی ڕۆژهەڵات.
1337 ماوەت شارۆچکەیەکی باشووری کوردستانە کە بە دەستی حوکوومەتی بەعس بە بۆمبی شیمیایی بۆمباران کرا و وێران بوو، بەڵام ئێستا ئاوەدان کراوەتەوە.
1338 ماوەران گوندێکە لە پشت شەقڵاوە، لە سەر ڕێگای ئەوێ بۆ هەولێر. !
1339 ماوەرد گوڵی گوڵاو، گوڵی موحەممەدیی.
1340 ماڵماڵ 1. تاقەتاقەی ماڵان، هەموو خانووی ماڵان؛ 2. کەسێ کە‌ ژووری ماڵ خاوێن ڕادەگرێ؛ 3. نێوی قارەمانی بەیتی (ناسر و ماڵماڵ).
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!