# ناو مانا
1311 لەرزانە 1. بەخڕە و بەزڕە، دەنگی لەرزینەوە؛ 2. خشڵێکی ژنانەیە؛ 3. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە.
1312 لەزین پەلەکردن، وەخۆکەوتن.
1313 لەزێ بەلەز، بەپەلە؛ لەزێ هێمایە بە گورجوگۆڵ؛ بەدەستوبرد.
1314 لەمان لە شتەکانی نزیک، لەمردن دوور.
1315 لەنجە 1. لەنجەولار، بەنازرێوەچوون؛ 2. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە.
1316 لەنگێزە رەهێڵە، لاسامهی باران‌.
1317 لەهی لاپاو، لافاو، سێڵاو، ساڵاو.
1318 لەوەند 1. بەناز و یەکجار جووان؛ 2. تیرەیرکی کوردن لە باکووری کوردستان ، لە ناوچەی دیاربەکر.
1319 لەیزۆک کەسێ کە باش سەما دەکا. لە وشەی (لەییستن) کوردی کرمانجیی کە دەبێتە کایەکردن وەرگیراوە.
1320 لەیلێ 1. گراوی مەجنوونی بەنێوبانگ؛ 2. سەربەند و ناوبەند و پاشبەندی چەندین گۆرانیی کوردییە.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!