# ناو مانا
1311 کۆشان لە وشەی تێکۆشان وەرگیراوە، بەواتای تە‌قەلادان.
1312 کۆشەنگ کۆی شۆخ و شەنگ، شۆخ و شەنگی هەمووی پێکەوە، ئاماژە بە کیژ یان کوڕێک کە هەموو رانەیەکی جوانی و لەباربوونی تێدا کۆ بووبێتەوە. بڕوانە کۆڕەنگ و کۆدەنگ.
1313 کۆمارا گوندێکە لەناوچەی پاوە لە کوردستان.
1314 کۆماس نێوی هۆزێکی کوردە لە نێوان سنە و مەریوان و سەقز، کە پێیان دەگوترێ هۆزی کۆماسی.
1315 کۆڕێ نێوی چیا و گوندێکە لە ناوچەی رواندز لە کوردستان.
1316 کۆڕەنگ هەموو رەنگێک پێکەوە، کۆی هەموو رەنگێک. ئەم نێوە، نێوێکی تازەیە کە دایکان و باوکان بە زەوقی خۆیان درووستیان کردووە و لە دوو وشەی (کۆ) بە واتای: هەموو شتێک پێکەوە و (رەنگ) بە واتای نما و چۆنییەتی دیمەنێک، کە پێکەوە دەبێتە: (هەموو رەنگێک پێکەوە) ساز کراوە.
1317 کۆڕەو 1. کۆچی بەکۆمەڵی خەڵک و گیانلەبەران، لە کاتی بۆمباران و شەڕ و ترس لە لافاو و بوومەلەرزە و هیدیکە؛ 2. ئەو خەڵکەی کە بەکۆمەڵ هەموو پێکەوە نیشتمانی خۆیان لە کاتی شەڕ و ترس و رووداوی دیکەدا بەجێ دەهێڵن و روو دەکەنە شوێنێکی دیکە. وەکوو کۆڕەوەکەی کوردستانی باشوور لە ساڵی ا991 ی زایینی، لە ترسی بۆبارانی کیمیایی.
1318 کۆڤار گۆڤار، مەجەلەیەک کە حەوتووانە یان مانگانە دەردەچێ.
1319 کۆڤان 1. خەم و خەفەت و عەزرەت؛ 2. گلێنەی چاو.
1320 کۆکەن 1. چیاکەن؛ 2. سەرنێوی فەرهادی لوڕ یان فەرهادی کۆکەنە، ئەوینداری بەنێوبانگی شیرین؛ 3. ئاڵفبڕین، کاتی دروونی گیا و گزرە بۆ مەڕوماڵات لە زستاندا.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!