# ناو مانا
1301 لیلاڤ شڵێوە، دوودانگ، بارینی بەفر و باران پێکەوە.
1302 لیمۆ میوەیەکی پێسزەردی مزر و ترشە لە تیرەی نارنج و پرتەقاڵ، دوو جۆری گەورە و بچووکی هەیە کە بچووکەکەیان وشک دەکرێ و دەنێو چێشت و خواردەمەنی دەکرێ.
1303 لینا کووپەی گەورەی جێگەی شەراو.
1304 لیڤا بەرخی تازەزاو.
1305 لییان 1. لاکان؛ 2. ڕاژان؛ 3. هێلان، هێلانە.
1306 لێزگە 1. ملەموورگ، متوموورووی بە (داو) ەوە کراو؛ 2. پەناگا.
1307 لێلان لەیلان، بالۆرە، لەرانەوەی دەنگ لە گۆرانیدا.
1308 لێناز نێوی هەوایەکی گۆرانیی کوردییە.
1309 لێوئاڵ ئاماژە بە ژن یان کچێک کە لێوی جوان و سوور بێ.
1310 لێوار کنار، لچ، قەراخ، کەڵکەپاسار.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!