1301 |
کووران |
1. داری جەنگەڵی؛ 2. لە کاتی هاویندا کاتێک با لە پەنجەرەیەکەوە بۆ پەنجەرەیەکی دیکە دەرباز دەبێ و فێنک دەبێ، بەو بایە دەڵێن کووران؛ 3. تێپەڕینی با لە دەلاقە یان پەنجەرەیەکەوە بۆ دەلاقە یان پەنجەرەیەکی دیکە. |
1302 |
کۆبار |
1. مرۆڤی بەڕێز؛ 2. سەرەتای هەر شتێ لە بەر و بۆی زەوی. |
1303 |
کۆبین |
دیتنی هەموو شتێک پێکەوە. ئەم نێوە، نێوێکی تازەیە کە دایکان و باوکان بە زەوقی خۆیان درووستیان کردووە و لە دوو وشەی (کۆ) بە واتای: هەموو شتێک پێکەوە و (بین) بە واتای دیتن، کە پێکەوە دەبێتە: (بینینی هەموو شتێک پێکەوە) ساز کراوە. |
1304 |
کۆچبەر |
کەسێ کە ناچار دەبێ ماڵ و حاڵی خۆی بە جێ بهێڵێ و لە شوێنێکی دیکەدا بژی، پەنابەر. |
1305 |
کۆچەر |
رەوەند، خێڵات، کوێستانگەڕ، ئەو خێڵانەی کە گەرمیان و کوێستان دەکەن. |
1306 |
کۆدەنگ |
هەموو دەنگێک پێکەوە. ئەم نێوە، نێوێکی تازەیە کە دایکان و باوکان بە زەوقی خۆیان درووستیان کردووە و لە دوو وشەی (کۆ) بە واتای: هەموو شتێک پێکەوە و (دەنگ) بە واتای ورتە و سۆز، کە پێکەوە دەبێتە: (دەنگی هەموو شتێک پێکەوە) ساز کراوە. |
1307 |
کۆژین |
نێوێکی تازەیە و واتای (کۆی ژیان)، یان ژیان هەمووی پێکەوە دەدا. بڕوانە کۆرەنگ و کۆیبن. |
1308 |
کۆسار |
بە زاراوەی هەورامی واتای کوێستانی بژوێن و پڕکانی دەدا. |
1309 |
کۆسان |
1. کێفسان، کوێستان؛ 2. نێوی شارۆچکەیەکی کوردنشین بوو لە نێوان شاری کووت و شاری نەعمانییە کە بە دەستی حوکوومەتی بەعس، کوردەکانی ئاوارە کران و عەرەبیان هێنا جێگەیان. کووت و نەعمانییەش لە کۆندا کوردنشین بوون، بەڵام ئەوانیش بە دەستی حوکوومەتی بەعس کران بە عەرەبنشین. بڕوانە گۆسان. |
1310 |
کۆسرەت |
نێوی چیا و گوندێکە لە ناوچەی کۆیە، لە کوردستان. |