| 1291 |
لاڤە |
1. وشەیەکی کرمانجییە، واتە: شفا و لاڵە، تکا و پاڕانەوە؛ 2. جەحێڵ، خورت، گەنج؛ 3. نێوی ئەشکەوتێکە لە ناوچەی حەکاری لە باکووری کوردستان. |
| 1292 |
لوولیان |
گوڵێکی کێوییە لە پەنا ڕەوەزان شین دەبێ. |
| 1293 |
لۆرکێ |
1. لۆرک، لۆرکە، خواردنێکە لە چەشنی فرۆ، کاتی درووستکردنی پەنیر ئەو ئاوەی کە پەنێرەکەی لێدەگرن و دەمێنێتەوە، جارێکی دیکە دەیکوڵێنن و جەستەیەکی خەستتر و سفتتر لە پەنیری لێدەگرن کە پێی دەگوترێ: لۆرک؛ لۆرک لەناوچەی موکریان و سەرەوەی کوردستان زۆرە و لە باشووری کوردستان نییە؛ 2. هەروەها لۆرکێ واتە: ئەسرین، فرمێسک؛ 3. لایلایە، لۆری لۆری؛ 4. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە. |
| 1294 |
لۆرین |
لاواندنەوە بە گۆرانی، لایەلایەکردن بۆ منداڵ لە لانکدا. |
| 1295 |
لۆژان |
راژان، تخێڵبوون، داڵۆسکەبوون. |
| 1296 |
لۆلان |
1. گەڕۆک و هاتوچۆکەر، بۆ لێکۆڵینەوە؛ 2. پێچەڵپێچ و پڕگرێ؛ 3. گوندێکە لە ناوچەی سیدەکان لە باشووری کوردستان؛ 4. نێوی هۆزێکی کوردە لە باکووری کوردستان؛ (م. حەسەرتیان)، لە ((راپەڕینی کوردان)) دا کە جەلال دەباخ وەریگێڕاوەتە سەر کوردیی، دەڵێ: لە کوردەکان، خێڵی لۆلان و .....، پشتگیرییان لە شۆڕشی شێخ سەعید نەکرد. |
| 1297 |
لۆنا |
1. خەرمانەی دەوری مانگ؛ 2. بە یۆنانی فریشتەی پارێزەری مانگ. |
| 1298 |
لیرا |
`گیای شاتەرە. |
| 1299 |
لیرە |
1. لوورە، بالۆرە، جۆرێک گۆرانییە کە ژنان لە کاتی کار و فرماندا دەیچڕن و بەسۆزە؛ 2. دراوی سکە لە زێڕ. |
| 1300 |
لیسا |
شوێنی کاتیی باڵندان لە ناو داران. |