# ناو مانا
121 سیلوانا گوندێکە لە نێوان شاری پیرانشار و جەڵدیان. نێوی پیرانشار لە بنەمادا (خانێ)یە.
122 سیما دیمەن، روومەت، دیدار، بیچم.
123 سیمەرە نێوی چەمی بەنێوبانگی ناوچەی لوڕستانە کە دەرژێتە یەکاوی عارەبان.
124 سینا 1. نێوی تیرەیەکی کوردە کە لکێکن لە هۆزی زازا و لە رۆژهەڵاتی خەرپووت لە باکووری کوردستان دەژین؛ 2. نێوی گوندێکە لە باشووری کوردستان .
125 سینەم 1. سیمەن، وێنەزیو، چەرمەڵەی زێواسا، شتێک لە زیو درووست کرابێ؛ 2. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە:
126 سێریا گەورەگوندێکە لە ناوچەی سۆمابرادۆست لە رۆژهەڵاتی کوردستان.
127 سێنارە گوندێکە لە لای دۆڵەبەکر و شێراوا نزیک پردێ (ئاڵتوون کوپری) لە ناوچەی کەرکووک لە باشووری کوردستان .
128 سێونگ 1. سێوەنگ، رەشی جووان؛ 2. نێوی گوندێکە لە ناوچەی شارباژێڕ لە باشووری کوردستان.
129 سێوێ 1. سای، وێنەسێو، ئاماژە بە سێو؛ 2. گوندێکە لەپشتی گوندی بێخمە کە لە هۆزی زێبارن؛ 3. نێوی گراوییەکەی محەممەدە لە بەیتی (محەممەد و سێوێ) دا؛ 4. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە بە زاراوەی سۆرانیی.
130 سێوەچ گوندێکە لەنێوان گوندی نمەشیر و شاری بانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان .
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!