# ناو مانا
121 بێشاسپ گوندێکە لە مەڵبەندی (گەورکایەتی) لە ناوچەی سەردەشت. هەندێ نێو لە کوردەواریدا هەن، بۆ نموونە: (بێشاسپ، بەێتاس، بێوتوون، بێژوێ، بێتووش، بێخمە، بێگۆڤە، بێتواتە، بێخاڵ، بێواس، بێلوو، بێڵەوار، بینگۆل، بێواس، بێساران) و هیدیکە که زۆر کۆنن و دەگەڕێنەوە بۆ هەزاران ساڵ لەمەوبەر و ریشەیان لە گاتاکانی زەڕدشدا هەیە، چونکە یەکەم وشەی هەموویان واتای بەغ دەدا کە دواتر بووە بە (بەت و بێ) وەکوو بێشاسپ.
122 بێشۆ زیاد لەئەندازە، لە رادەبەدەر.
123 بێگەرد پاک وخاوێن، پاگژ و بێگەرد.
124 بێنا تاسەر، هەرماو، لەبڕان بەدوور.
125 بێوار 1. نەزۆک، نەزا؛ 2. بێجێگە و پەنا، بێماڵوحاڵ؛ 3. کات، هەلومەرج. وەکوو: ئەز بێوارم، واتە من بێ جێگەوڕێگەم.
126 بێواز بێ ئوقرە و پەرۆش.
127 بێوەر 1. بێ بەر؛ 2. رەنج بەخەسار؛ 3. بێ بەش.
128 بێکەس 1. تەنیا و رەبەن، تاک و کۆکم؛ 2. پاشنێوی شاعیری نەتەوەیی (فایەق بێکەس) ی باوکی (شێرکۆ بێکەس) ە.
129 بەتین 1.گەرموگوڕ؛ 2.توندوتیژ. (ئەمڕۆ هەتاو بەتینە)
130 بەجەرگ ئازا، دلێر، بوێر، نەترس.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!