# ناو مانا
121 ئاودەل پۆڕی نێر، مەلێکە لە کەو بچووکتر، راو دەکرێ و گۆشتی دەخورێ.
122 ئاوریشم هەورێشم.
123 ئاویار ئاودەر، ئاودێر، کەسێک کە ئاوی زەوی و زار دەدا.
124 ئاوێژ هاوێژ، پاشگری بەواتا فڕێدەر. (چەکهاوێژ، نوورهاوێژ)
125 ئاوێژە 1. زەنگ و زەڵاڵ؛ 2. پاک و خاوێن.
126 ئاوێستا 1. بنەما و بنەڕەت؛ 2. پەنا و داڵدە؛ 3. نێوی کۆپەڕەکەی زەڕدەشتی پەیامهێنی ئاوێستا.
127 ئاوێسەر 1. شوێنی پڕئاو و بژوێن، کەژی پڕلەکانی؛ 2. ئاوێسەر، کەژێکی بەئاو و بژوێنە لە هەورامان لە لای باشووری شارۆچکەی تەوێڵێ. زۆر بەداخەوە، هەتا ئێستاش خەڵک نێوی گوندی (تەوێڵێ)یان، بە هەڵە گوتۆتەوە، لەکاتێکدا بێژرەی درووستی (تەوێڵێ) یە، نەک تەوێڵە! تەوێڵێ، واتای ناوچاوانی چیا و تەوێڵی کەژ و شوێنی هەڵاتوو دەدا، نەک (تەوێڵە) ی بە مانای گەوڕ!
128 ئاوەر بڕوا و متمانە. (ئاوەری پێ دەکەم).
129 ئاوەز هزر و هۆش.
130 ئاوەژێ 1 ئاوەزێ، شوێنی زەق و زنە؛ 2. گوندێکە لە نزیک گوندی مەرگە لە باشووری کوردستان .
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!