# ناو مانا
1281 لارە 1. ڕۆیشتنی بەناز؛ 2. جۆرێک دەنکە لەناو گەنم دەڕوێ؛ 3. توندگریانی زاڕۆک؛ 4. بزووتنەوەی گیا و لکەداری ناسک لەبەر با؛ 5. جۆرێک گەنم.
1282 لارەسا سێبەری نیوەڕۆ.
1283 لارەک بەناز ڕۆییشتن، لەنجە و لار.
1284 لاژە لاوژە، گۆرانی.
1285 لالاڤ لافاو، لەهی، سێڵاو.
1286 لالەزار گوڵجاڕ جاڕ یان باخچەی گوڵ.
1287 لالەش زیارەتگای ئێزدییەکانی کوردستانە کە لە نێوان دهۆک و شنگال لە بادینان هەڵکەوتووە.
1288 لانکێ 1. لانک، لاندک، بێشکە، دەرگووش، دەیدیک؛ 2. سەربەند و پاشبەندی چەندین گۆرانیی کوردییە.
1289 لاولاو لاڤلاڤک، گیایەکە لاسکی باریکە، چووار تا پێنج گەز هەڵدەچێ، گوڵێکی وەکوو گوڵی ئەتلەس دەدا کە سوور و شین و کەسک و هەمەڕەنگە، تەنیا لە فێنکیی بەیاناندا گوڵی دەپشکوێ، بەڵام هەر کە هەتاو درەهات، وردەوردە سیس دەبێ.
1290 لاوێن 1. نەرم و قاییم؛ 2. چڵەبی ناسک بە (ریشە) وە، نەمامی بی؛ 3. ساوا، کۆرپە؛ 4. دڵداریدەر؛ 5. جۆرێک شووڵە، لە قەراخ چەم دەڕوێ و پێیدەڵێن: سوورەبی، سەوەتە و تەفت و سۆقاتیی لێ درووست دەکەن، ئەگەر بیچەمێنیتەوە ناشکێ؛ 6. لە ئەدەبیاتی کوردیدا لاوێن سەرچاوە و ڕەمزی نەرمیی و ناسکیی و جووانیی و بەرگەگرتنە؛ 7. نێوی گەردەنەیەکە لە نێوان سنە و کرماشان؛ 8. نێوی چۆمێکە کە لە قەندیلەوە سەرچاوە دەگرێ و تێکەڵ بە زێ دەبێ؛ 9. گوندێکە لە ناوچەی لاجان لەلای پیرانشار؛ 10. تیرەیەکی کوردن کە جاران لە شارەزوور ژیاون؛ (ابن خَلدون) لە (تاریخ بَربَر) دا دەنووسێ تیرەیەکی کوردن کە لە (ئەلجەزایر) دەژین؛ (شێخ موحەممەد مەردۆخ) یش لە (مێژووی کورد و کوردستان) دا نووسیویەتی لەوانەیە ئەم تیرەیە لە کاتی هێرشی مەغۆلەکاندا بۆ سەر کوردستان کۆچ درابێتن.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!