# ناو مانا
1281 کارۆس کارۆش، کاراس، گیاکارۆس رووەکێکی بۆنخۆشە.
1282 کارۆک پۆ‌ڵا، ئاسنێکی سفت و قاییمە که به تینی 1400 پلە دەتوێتەوە و شمشێر و گورز و ئاسنەواڵەی دیکەی لێ درووست دەکەن.
1283 کاژاو 1. جۆرە ترێیەکی رەشی بزمارکوتی مزرە؛ 2. هەم گوندە هەم چیایەکە لە نێوان پێنجوێن و سلێمانی لە باشووری کوردستان.
1284 کاژۆک نێوێکی کوردییە.
1285 کاسۆ 1. کاشۆ، کاسی، کاسای، نێوی تیرەیەکی کۆنی کوردی دوای گۆتییەکان بووە کە لە ناوچەی کرماشاندا فەرمانڕەواییان کردووە؛ 2. داری سەرخواری تۆپانقار یان گۆبازی.
1286 کاشان 1. کاشێل، شوێنگێڕان، شوێنهەڵکردن و دۆزینەوەی کەسێک بەجێگەپا؛ 2. نێوی گوند و عەشیرەتێکە لە ‌رۆژهەڵاتی کوردستان.
1287 کاشۆک نێوی تیرەیەکی بچووکی کوردن کە چادرنشین بوونە و زۆرتر لە دەوروبەری ناوچەی ئورفا (رۆحا) ژیاون لە کوردستان شمالی.
1288 کامیار پیرۆز، سەرکەوتوو، کەسێ بە مراد و مەبەستی خۆی گەییشتبێ.
1289 کامەران بەئاواتگەییشتوو، کامڕەوا.
1290 کاوان 1. کۆی کاو؛ 2. کاو واتە: مراد، (کاوان)یش: مرادان؛ 3. بە هەورامیش واتە: کەل، ملە، یاڵ، گەردەنە؛ 4. هەروەها گوندێکە لە ناوچەی شەقڵاوە لە باشووری کوردستان.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!