# ناو مانا
1271 گەشە 1. هەڵچوون و باڵاکردن؛ 2. پێشکەوتن؛ 3. تەرزی تازەی مێو؛ 4. خۆشی و شادیی؛ 5. تێرئاویی و تورتیی و شەقیی؛ 6. بزە، زەردەخەنە؛ 7. لقی تازەی ڕەز؛ 8. باڵا بڵندبوون و بەخۆداهاتن.
1272 گەلاوێژ 1. ئەستێرەی گەش و پرشنگداری گەلاوێژ کە لە مانگی هاویندا دەبینرێ؛ 2. مانگی گەلاوێژ، مانگی پێنجەمی ساڵ، ئەو مانگەی کە هەوای گەرم ڕوو بە فێنکبوون دەڕوا، گەڵاهاوێژ، گەڵاوەرێن، گەڵا ڕوو لە زەردبوون و وەرین؛ 3. گیشە گیای دووراو.
1273 گەنجینە 1. سەرمایە و سامان، ماڵی دنیا؛ 2. جێگای هەڵگرتنی نەختینە و شتی گران و بەنرخ.
1274 گەواڵە پەڵەی هەور، هەوری گەواڵ گەواڵە.
1275 گەورێ 1. ژنی فەلە یان مەسیحی کە لە کوردستاندا دەژین؛ 2. سەربەند و پاشبەندی گۆرانیی کوردیی. (گەورا من، یار گەورێ)
1276 گەوهەر 1. بەردێکی جووانی بەنرخە؛ 2. دەشتی پان و بەرین.
1277 گەڵا پەڵک، پەلک، گەڵای دار.
1278 گەڵاڵە 1. داڕشتنی نەخشە بۆ کار یان شەڕێک یان شتی دیکە؛ 2. نموونە و پێشنووس. لە گەڵاڵەی سەفەر یان شەڕدا بووین.
1279 لاجان 1. لاجانگ، نێوان ڕوومەت و ئەستۆ؛ 2. ناوچەیەکە لە موکوریان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات.
1280 لاچین 1. مەلێکی ڕاوکەرە کە لە باز بچووکترە؛ 2. کاڵەی چەرمین؛ 3. گوندێکە لە لای مەهاباد نزیک شیلاناوێ کە مامۆستا هێمنی شاعیری نەمری کوردی لێ لە دایک بووە؛ 4. ناوچەیەکی کوردنشینە لە ئازەرباییجانی شەورەوی و ئەو کوردگەلەی لێ دەژین کە لە سەردەمی (عوسمانی) دا لە نیشتمانی خۆیان هەڵکەندراون و هەڵداژراونەتە ئەوێ.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!