| 1261 |
گێلاس |
بەرێکە وەکوو بەڵاڵووک بەڵام شیرین. |
| 1262 |
گەردانە |
ملوانکەی زێڕینی پڵپڵەدار. |
| 1263 |
گەردنگاز |
ژنی گەردنبەرزی جوان و لەبار. |
| 1264 |
گەردوون |
1. زەمانە؛ 2. جەڕجەڕە، چەرخی ئاو لە بیر هەڵێنجان، ئاوهەڵگۆز، ئاوهەڵکێش؛ 3. تەگەری عەڕابەی گەورە. |
| 1265 |
گەزۆ |
ئاونگی شیرینی دار، شیلەی دارگەزۆ. |
| 1266 |
گەزیزە |
بلازیز، گوڵێکی حەوتڕەنگە لە وێنەی گوڵەنەورۆزە. |
| 1267 |
گەشان |
1. گەشبوونەوەی ئاگر؛ 2. ڕوولەهەڵدان و هەڵچوون. |
| 1268 |
گەشبین |
کەسێک کە دڵی بە شتێک لە داهاتوودا خۆش بێ و ڕەشبین نەبێ. |
| 1269 |
گەشی |
روومەتگەش، جوان و لەبار. |
| 1270 |
گەشین |
1. سوور و بەدەق؛ 2. کرانەوەی گوڵ. |