# ناو مانا
1261 ڤەژەن تین، هاڵاوی گەرما.
1262 ڤەمان بەجێمان، بەجێهێڵان.
1263 ڤەنان 1.هێم دانان، بناخە داڕشتن؛ 2. وەدیهێنان؛ 3. کاتژمێر کۆکردن.
1264 ڤەهات هەڵات، وەکوو هەویرەکە هەڵات، هەڵتۆقی، وەکوو کارگی باش هەڵتۆقیوە ئەمساڵ.
1265 کاربین 1. پسپۆڕ، زانا لەکار؛ 2. کاردۆزەرەوه، کاروەبین‌.
1266 کارتیک 1. بڕبەندی بچووک و نەرم؛ 2. سەروەسیەت.
1267 کارتەش چاندن، تۆوەشاندن.
1268 کاردا 1. ئەو کارەی کە کراوە؛ 2. بەهرەی کار؛ 3. کاردۆخ. بڕوانە گۆتۆ.
1269 کارداکا مینۆرسکی لە زمانی (تورداگین)ەوە دەڵێ: بە پێی دوو پارچە بەردەنووسی وەدیتراو، کە وێنەیان لەسەر بووە و مێژوویان دەگەڕێتەوە بۆ دوو هەزار ساڵ بەر لە زایین، کارداکا وڵاتێک بووە لەناو وڵاتی ئاشووردا کە کورد بەڕێوەی بردووە. بڕوانە کاردۆ.
1270 کاردوو 1. تۆمی گیایەکە لە گەنم دەکا و رەنگی رەشە؛ 2. گیایەکی گەڵا پانە لە ناو سماقا زەردی دەکەن و دەیکەن بە چێشت.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!