# ناو مانا
1251 گوڵیار گلیار، شکۆفەی هەنار، خونچەی دارهەنار.
1252 گوڵەباخ گوڵی باخان، سوورەگوڵ.
1253 گوڵەزەردە جۆرێک گوڵە کە ڕەنگی زەرد و جوانە.
1254 گوڵەندام 1. لەشولار جووان وێنەی گوڵ؛ 2. تەڕپۆش و ڕێکوپێک.
1255 گوڵەوەز گوڵەبەرد، کڕێژی بەرد.
1256 گۆبەرۆک ریزەگوڵنگی زێڕ و زێو کە‌ بە سوخمەدا هەڵیدەدروون.
1257 گۆریا نێوی یەکێ لە هۆزە کۆنەکانی کورد بووە، لە کۆپەڕی (المسالک و الممالک)دا، کە ساڵی 846 ی زایین نووسراوە، هاتووە: لە ناوچەی شووانکارەدا چووار هۆزی گەورەی کورد ژیاون‌، بە نێوەکانی: هۆزی بازرگان، هۆزی ئەردامی کوڕی جووانا، هۆزی گۆریا، هۆزی سوواران. کە زۆر کۆنن‌ و دەگەڕێنەوە بۆ پێش لە دایکبوونی حەزرەتی مەسێح. من پێم وایە ئەم نێوە (گۆران)ە.
1258 گۆنا گوپ، کوڵم، کوڵمە.
1259 گیابەن گیایەکی زۆر بۆنخۆشە.
1260 گیابەند گیایەکی زۆر بۆنخۆشە.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!