# ناو مانا
1241 ڕەهێڵ 1. رەهێڵە، رەهێڵەی باران؛ 2. رێژنەی تیر و فیشەک.
1242 ڕەوا 1. قەبووڵ، وەکوو: رەوا نییە بیکوژن؛ 2. شیان، وەکوو ئەو جل و بەرگە هەر بە تۆ رەوایە.
1243 ڕەوان 1. هەر شتێک کە لە رەوت و رۆدا بێ، وەکوو: ئاوی رەوان، ئەسپی رەوان؛ 2. خوێندنەوەی بێ گرێ و گۆڵ؛ 3. ناردن و کل کردن.
1244 ڕەواک 1. دەفرێ کە شەراوی تێدا پاڵفتە دەکەن؛ 2. شیرەی تراوی هەنگوین.
1245 ڕەوشەن 1. رۆشن، رووناک؛ 2. دیار، لەبەرچاو .
1246 ڕەوشەنگ خۆشڕەوت، کەسێ یان جوان رێ دەکا.
1247 ڕەوگە وڵاتی دووهەمی دوای پەڕیوەیی یان ئاوارەیی.
1248 ڕەوکەوان 1. لەوەڕێنەری ئەسپ؛ 2. بەخێوکەری ئەسپ؛ 2. نێوی یەکێ لە قارەمانانی بەیتی (سەیدەوان).
1249 ڕەوەز چینچینەبەردی ناوقەد و سەری کێو.
1250 ڕەوەند خێڵەکی، کۆچەر، چادرنشین، ئەوانەی گەرمێن و کوێستان دەکەن.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!