# ناو مانا
1231 ڕەشۆ بڕوانە رەشکۆ.
1232 ڕەشیش نمنمی باران، نەرمەباران.
1233 ڕەگەز بنچینە، نژاد.
1234 ڕەمان چیایەکە لە کوردستانی باکوور‌ کە نەوتی زۆرە.
1235 ڕەنجبەر کەسێک کە رەنج دەبا و زەحمەت دەکێشێ.
1236 ڕەنجە 1. رەنج، ئازار؛ 2. کاری سەخت.
1237 ڕەندۆک 1. ئازا و مێرخاس؛ 2. زەوینی هەرچوارلا ئاو؛ 3. تەختایی ناو گردان.
1238 ڕەنگە 1. چۆنیەتی رەنگی دیمەن لەبەرچاو؛ 2. چۆنیەتی بیچم و شێوە؛ 3. لەوانەیە؛ 4. تەرز، جۆر. نموونە: شەنگ، شەنگە.
1239 ڕەنێو وەبەرهەمهێنان، بەخێوکردن و پەروەردەکردن. (باخێکی باشی رەنێو هێناوە. دەکرێ بۆ وشەی (کارگَردان) ی فارسی، (رەنێوهێن، یا رەناوهێن) بەکار ببرێ، چونکە وشەی (دەرهێنەر) لە بەرانبەر وشەی (مخرج)ی عەرەبیدا دانراوە.
1240 ڕەهوان نەرمڕۆییشتنی ئەسپ.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!