| 1221 |
گوڵبەدەم |
تەرزی ناسک، خەیار و هەناری ساوا. |
| 1222 |
گوڵبەدەن |
لەش وێنەی گوڵ، بۆ لەشی ژنی جوان و پێکەفتگ بەکار دێ. |
| 1223 |
گوڵبەژن |
بەژنی وێنەی گوڵ، بۆ بەژن و باڵای ژنی جوان و باڵابەرز بەکار دێ. |
| 1224 |
گوڵبەست |
بە گوڵ دەورەدراو، بە گوڵ پەرژینکراو. |
| 1225 |
گوڵبەسەر |
1. کۆتری کاکۆڵدار؛ 2. کەسێک کە گوڵی دابێ لەسەر. |
| 1226 |
گوڵبەن |
1. پارچەی گوڵگوڵین؛ 2. بەگوڵ هەڵواسراو. |
| 1227 |
گوڵبەهار |
1. گوڵێکی سەوزی پڕ پەڵکە؛ 2. چیچەکی دەشت کە لە کاتی بەهاردا دەڕوێ. |
| 1228 |
گوڵپەروەر |
باخەوانی گوڵ، کەسێک کە شتی جووان و لەبار وێنەی گوڵ پەروەردە دەکا. |
| 1229 |
گوڵپەری |
1. گوڵێکی بۆنخۆشی گەڵازەردە کە لە قەراخ ڕۆباران دەڕوێ و بۆ تورشی کەڵکی لێوەردەگرن؛ 2. لە ڕادەبەدەر جووان، جووانی خەیاڵیی وەکوو پەریی. |
| 1230 |
گوڵچن |
1. گوڵچین، هەڵبژاردە، تەڵچن؛ 2. شکڵی گوڵدروو؛ 3. ناوازە، تایبەتی. |