# ناو مانا
1221 ڕەچاو 1. بژاردنی کەسێک بۆ کارێ؛ 2. لەبەرچاوگرتن و ئاگا لێبوون.
1222 ڕەدا قاییلبوون، رازیبوون. (هەرچیم کرد، نەهاتە ردایە)
1223 ڕەزازی لە وشەی (رزّاز)ی عەرەبییەوە هاتووە، واتە: گەنمپاککەر، کەسێک کە گەنم و برنج و دانەوێڵە پاک دەکا؛ (رەزازی) هەروەها نێوی گەڕەکێک بووە لە سەردەمی عەباسییەکان لە شاری کوردنشینی (کووت) ی لای (عەمارە) لە باشووری کوردستان که بەداخەوە ئێستا ئەو ناوچانە هەرچەند خاکی کوردستانە بەڵام لە درێژەی مێژووی بەر لە ئێراق و حکوومەتەکانی ئێراقیشدا کراون بە عەرەبنشین و کوردەکانی ئەو شار و ناوچەگەلەیان لەوێ کە خاکی دا و باپیرانی خۆیانە وەدەرناوە! بڕوانە (زەندۆر) لە بەشی کوڕان.
1224 ڕەزاو 1. ئاوی ترێ؛ 2. گوندێکە لەنێوان سنە و مەریوان کە سەر بە هەورامانە.
1225 ڕەسەن 1. بنەچە، رەتەوە؛ 2. ماقوول، نەجیب.
1226 ڕەشانگ 1. رەشان، گۆشتی بزنی رەش؛ 2. زەوینی بەفر لەسەرلاچوو.
1227 ڕەشمێو یاقووتی، جۆرێک ترێی وردی سووری تۆخی نزیک بە رەشە کە لە ناوچەی سنە زۆرە.
1228 ڕەشوان 1. هۆزی بەخێوکەری ئەسپ؛ 2. تیرەیەکی کۆچەرن کە لە کۆندا زۆرتر لە دەوروبەری (ئەرزەڕۆم و مەڵاتیە) لە کوردستانی باکوور‌ و هەروەها لە دەوروبەری (هەولێر) لە کوردستانی باشووردا ژیاون. اَحمد رەشوانی شاعیری شەهید و بەنێوبانگی کورد لەم هۆزەیە.
1229 ڕەشکۆ 1. بە رەنگی رەش داڕێژراو؛ 2. رەشتاڵە؛ 3. رەشۆ، رەشە، سووکەڵەنێوی رەشید.
1230 ڕەشکۆت نێوی هۆزێکی کوردە لە کوردستانی باکوور‌.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!