# ناو مانا
1211 گلێنە 1. ڕەشایی خڕی چاو؛ 2. سپیایی و ڕەشایی چاو کە لەناو کالانەی چاودایە؛ 3. کزن، دانەوێڵەیێکە کە گای پێ قەڵەو دەبێ؛ 4. نێوی گوندێک بوو لە کوردستان که بەعسی وێرانی کرد.
1212 گوارە گۆشوارە، گوارەی گوێ.
1213 گورجی 1. چالاکیی؛ 2. بێدرەنگیی؛ 3. نێوی هۆزێکە لە کوردستان.
1214 گوڵان 1. دووەم مانگی بەهار؛ 2. کۆی گوڵ؛ 3. ناوچەیەکی کوردنشینە لە ئیسراییل کە بە (بەرزییەکانی گوڵان بەنێوبانگە)؛ 4. چەم و باخێکی خۆشە لەلای هەڵەبجە؛ 5. گوندێکە کەوتۆتە دۆڵێک لە نزیک شاری ڕانیە کە هەر ئەو دۆڵە بە دۆڵی گوڵان بەنێوبانگە و داگری چەند گوندە بەم نێوگەلەی خوارەوە: دارەبەن، بەردانگا، ناوەزینان، شەگەڵە، مێدەرە، بۆتێ، وەرتێ.
1215 گوڵاو ئاوی گوڵ، گوڵگوڵاو.
1216 گوڵاڵە گوڵێکی سووری لاسکدرێژی بەهارییە کە خاڵخاڵی ڕەشی تێدایە.
1217 گوڵباخی گوڵەباخ، گوڵی سووری دڕوودار کە گوڵاوی لێدەگرن.
1218 گوڵبۆ 1. بۆن وەک گوڵ؛ 2. ژن یان کچی خاوێن و تەڕپۆش.
1219 گوڵبۆن بۆن وێنەی گوڵ، ژنێک که بۆنی خۆشی لێوە بێ.
1220 گوڵبێن جووانبین، ئاماژە بە ئینسانی گفت ولفت شیرینە.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!