# ناو مانا
1211 ڕێوان 1. ئاگاداری رێگە، پاسەوانی رێگا؛ 2. رێگەناس.
1212 ڕێوانسا نێوی هۆزێکی کورد بووە، لە ناوچەی هایمانی لای ئآنکارا، کە بە دەستی عوسمانییەکان هەڵداژراونەتە بولغارستان و بۆسنی.
1213 ڕێکان گوند و هۆزێکن لەنێوان شاری ئامێدی و ناوچەی مێرگەسۆر لە باشووری کوردستان.
1214 ڕێکۆک رێچکە، باریکەڕێ.
1215 ڕەبەت رەوەت، سیپە، بۆسە.
1216 ڕەبەق بێ زیادوکەم.
1217 ڕەبەن 1. کۆکم، قازاخ، سەڵت، تاکوتەنیا؛ 2. هەڵوەدا، ماصلەکۆڵ.
1218 ڕەبەنۆک چیایەکە لە نێوان (سەریبەردیی و حەسەنبەگ) لە ناوچەی دیانا یان سۆرانی ئێستا.
1219 ڕەپۆش رەپۆشە، پۆشایی، ئاهووتە. بۆ نموونە: رەپۆشەی ئەم ماڵە دڵتەنگە. مووشەک دەڕوا بۆ رەپۆشە. رەپۆشەی سەربازیی ناخۆشە. لە رەپۆشەیەکی دۆستانەدا.
1220 ڕەتین راکردن و هەڵاتن لە ترسان. رەتێن، لە چاوگی وشەی (رەتان) بە واتای راوەدوونان وەرگیراوە. (رەتێن رەتێنێک بوو مەپرسە)
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!