# ناو مانا
1201 گازە 1. شفرەی چەرمبڕینی پینەچی؛ 2. گاز، گات، بانگکردن، قاوکردن، چڕین؛ 3. بهانە گرفتن بچە؛ دەنگی هاتنی گۆرانی؛ 4. پرتەوبۆڵە؛ 5. سروود یان گۆرانییەکانی زەڕدەشتی پەیامهێنەر؛ وشەی (گاتا)کانی زەڕدەشت لە وشەی (گاز)ی کوردیی وەرگیراوە، کە لە بنەڕەتدا وشەیەکی کوردییە و واتای بانگکردن و ئیلهامپێگەییشتن دەدا. وشەی (هات)ی ناو (گاتاکان)یش هەر وشەیەکی کوردیییە کە ئەویش واتای (نەدا)، یان (فەرمانهاتنەسەر) دەدا، واتە هاتنی نەدا لە ئاسمانەوە.
1202 گراڤ گراو، گراوی، دڵبەر.
1203 گرژاڵ (گر) لە کوردیدا دوو واتای هەیە: 1. مرۆڤی پایەبەرز؛ 2. گرد و تەپۆلکه؛ (ژاڵ)یش ‌پاشگرە و واتای شوێن و جێگا و هێلان دەدا و بە سەر یەکەوە گرژاڵ واتە: 1. ڕەنگی جۆرێ مەرەز یان بۆزوو، کە پێی دەگوترێ سووری ئاماڵڕەش؛ 2. جێگا یان شوێنی مرۆڤ پایەبەرز؛ 3. گوندێکە لەلای سەردەشت.
1204 گرشە 1. کوڵەش، کڵۆش، قرشە؛ 2. کۆمایەک لە باقەی لەسەریەکدانراو، تایە؛ 3. ورشە، درەوشین، بریقە.
1205 گزینگ 1. تیشکی ڕۆژ کە بەیانیان دەدا لە شوێنێکی بەرز؛ 2. ڕەشێنە یان بیلبیلەی چاو. بەداخەوە هەندێ نووسەر ئەم وشەیە بە هەڵە بەکار دەبەن و دەنوووسن: گزینگ، لە کاتێکدا گزنگ درووستە.
1206 گژنیژ گشنیز، جۆرێک سەوزەی خورێنییە کە بۆ ناو چێشت بەکاری دەبەن.
1207 گژنیژە 1. گژلۆک، تەرزەی ورد؛ 2. زبربوونی پێست لە سەرما؛ 3. جۆرێک خشڵی ژنانە؛ 4. نێوی گۆرانییەکی کوردییه، یارگژلووکێ‌.
1208 گلارا گلارە، سۆمای چاو، بینایی.
1209 گلۆر 1. بازنە، خڕخاڵ، خشڵی جومگە و باسک؛ 2. بازنەیی، گلۆڤەر، خڕ، خرت؛ 3. بەری هەر دارێک کە وەک قۆزاخە بێ؛ 4. جارێ لەجاران.
1210 گلێرە 1. تەرزە، گژلۆک، تگر؛ 2. جۆرێک دانەوێڵە.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!