# ناو مانا
1191 قەمان 1. وشکبوونی داری تەڕ؛ 2. کانیاوێکە لە سەر ترۆپکی چیای (شنروێ) لە ناوچەی هەڵەبجە.
1192 قەمرین بەستەڵەک، شەختە، بەستنی ئاو، بوونە سەهۆڵ.
1193 قەمەر 1. ئەسپی سووری ئاماڵڕەش، کوێتی داوێنتاریک؛ 2. مرۆی ئاماڵڕەش، ئەسمەر؛ 3. گوندێکی باشووری کوردستانە.
1194 قەناری مەلێکی بچووکی رەنگزەردە بە قەدەر چۆلەکەیەک کە لە زەردەزیڕە دەکا.
1195 قەیتوول نێوی یەکێ لە هۆزە کوردەکانی ناوچەی مەندەلییە لە باشووری کوردستان.
1196 قەیتەران 1. گیایەکە دەرمانە بۆ گورچیلە و گەروو؛ 2. نێوی پاڵەوانی چیرۆکی (قارەمان و قەیتەران) ە.
1197 گاتا ئەم وشەیە چەندین واتای‌ لە زمانی کوردیدا هەیە من تەنیا چەند دانەی دەنووسم: 1. گاس، گات، گاز، کە بە کوردیی واتە: بانگکردن، قاوکردن، چڕین، وەکوو شیلانم بۆ گاز کە؛ 2. جێگای زۆر بەرزی چیا، لووتکە، ترۆپک؛ 3. قەڵشتی شاخی بەردین؛ 4. چڕین بە هەوای خۆشی گۆرانی؛ 5. هۆنراوەکانی زەڕدەشت؛ 6. ئەو گۆرانییە ئایینیگەلەی کە گۆسانەکان چڕیویانن؛ 7. ئەو هۆنراوە بیستبڕگەییانەی کە لە سەردەمی زەڕدەشتدا وەکوو سروود خوێندراون و ئەمڕۆکە شوێنەواریان لە هەموو کوردستان ماوەتەوە! گاتاکان، کۆنترین و پیرۆزترین بەشەکانی ئاڤێستان کە لەناو یەسنادا هەڵگیراون، یان لە ناو یەسنادا ماونەتەوە؛ بە کۆی هەموو گاتاکانیان گوتووە (گاسانیک) و بەو گۆرانیبێژ یان بەیتبێژانەی کە ئەم گاتاگەلەی چڕیوە، گوتراوە: (گۆسان) واتە: بەیتبێژ یان بێژەری گاتاکان! بە پێی لیکۆڵینەوەکانی ئەم دواییانە گاتاکان کوردین، یان بە کوردییەوە نزیکن! نێوی زەڕدەشت لە بنەڕەتدا (زەڕەتا وەشتەرای) یە کە لە دوو وشەی (زەڕەتا) واتە نوور و (وەشتەرای) ش واتە داباری پێکهاتووە و واژەکان کوردین! گاتاکانیش زەڕدەشت و هەندێ لە پەیڕەوانی نووسیویانە کە وشەکان بە وشەگەلی هەورامی و کەڵوڕیی یەوە نزیکن کە ئەوانیش دوو زاراوەی کۆنی زمانی کوردین! ئەم گاتاگەلە ئەگەریش کوردیی نەبن، لانیکەم دەتوانین لە 1000 وشە، زۆرتر لە 600 وشە کوردیی تێدا دەربێنین کە لە زمانی کوردیدا هەن و ماون،
1198 گاتە گازە. بڕوانە گازە.
1199 گارە 1. خشڵی گوێ، گوارە؛ 2. دەنگی مریشکی هێلکەکەر؛ 3. دەنگی گازنده و گڕووگرتن‌ی منداڵ لە ناوچەی خۆشناوەتی بەکار دەبرێ؛ 4. گەیری، چیا، شاخ، کێو، کەژ، کۆ؛ 5. چیایەکە لە ناوچەی بادینان بەرانبەر بە شاری ئامێدی کە سەدام حسێنی خوێنەخۆر بەسەریەوە قەڵایەکی خستۆتەوە و چوواردەوری شوورەچن کردووه بۆ جێگای گەشتی خۆی‌، بەڵام ساڵی 1991، دوای ڕەوەمێژوویییەکەی کوردستانی باشوور، کەوتەوە دەست کورد و ئێستا لە ژێر کونترۆڵی حوکوومەتی هەرێمی کوردستاندایە.
1200 گازین گلەیی کردن، دەردەدڵ کردن.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!