# ناو مانا
111 ئاڤێستا ئاڤێستا له‌ دوو وشه‌ی (ئاڤێست) و (تاک) پێکهاتووه‌. ئاڤێس واته‌: 1. بنه‌ما و بنه‌ڕه‌ت. 2. به‌خشین و پاداش؛ (تاک)یش واته‌: تاک و بێهاوتا. ئاڤیستاک، ئاپاستاک، ئاوێستا، نێوی کۆپه‌ڕی پیرۆزی زه‌ڕده‌شتی په‌یامبه‌ره‌، که‌ داگری پێنج به‌شه‌: 1. یه‌سنا؛ 2. وه‌یسپرد؛ 3. وه‌ندیداد؛ 4. یه‌شته‌کان؛ 5. ورده‌ئاوێستا. یه‌سنا، کۆمه‌ڵێک ئه‌رکی ئایینییه‌، که‌ به‌شێکی داگری (گات)ه‌کانه‌ واته‌: سرووده‌ ئایینییه‌کانی زه‌ڕده‌شت؛ ویسپرد له‌باره‌ی داب و کردار و عیباده‌ته‌وه‌ نووسراوه‌؛ وه‌ندیداد، له‌باره‌ی سه‌رهه‌دانی جیهانه‌وه‌ دانراوه‌؛ سروودی گاتاکان، زه‌ڕده‌شت بۆ خۆی نووسیویانی و به‌شه‌کانی دیکه‌ش نووسه‌رانی ئاوێستایی دایانناون. وه‌کوو: یه‌شته‌کان که‌ باسی سروشت ده‌که‌ن، بۆ نموونه‌: هه‌تاو، مانگ، ئاگر، ئاو و هێزه‌ نه‌ناسراوه‌کانی سروشت.
112 ئاکرێ نێوی شارێکە لە بادینان لە باشووری کوردستان؛ نێوی (ئاکرێ)، لە وشەی (ئاگریی) کەوتۆتەوە، بەڵام عەرەب هەر دوو وشەکە بە (عقرە) نێودێر دەکا! وەک چۆن بە ئاکرێ دەڵێن (عقرە) و بە (ئاگریگۆف)ی ناوچەی دیالەش کە لە کۆندا کوردنشین بووە و دوایی کوردەکەیان لێ دەرکردووە و عەرەبیان هێناوەتە جێگایان و دەڵێن: (عقرە کوف!)، نێوی شاری (بەعقووبه)‌ش، بە وتەی مامۆستا جەمال نەبەز، وشەیێکی کۆنی کوردییە و باگۆڤەیە، بەڵام عەرەبەکان بە (بعقوبە) زاربێژی دەکەن. بڕوانە ئاگریی لە بەشی کوڕان.
113 ئاڵئاڵ گوڵێکی بۆنخۆشی سووره‌.
114 ئاڵا به‌یداخ، په‌رچه‌م.
115 ئاڵوواڵا ره‌نگاوڕه‌نگ، پارچه‌ی ره‌نگاوڕه‌نگ.
116 ئاڵیا پێچرا، تێک ئاڵا.
117 ئاڵیشک ئاڵشک، زوقم، سیخوار، خووسار.
118 ئاڵێ ئاماژه‌ به‌ ئاڵ واته‌ سوور.
119 ئاییسان پێبوونی ئاگر، داگیرسانی ئاگر.
120 ئاییلین نێوی گوڵێکه‌ له‌ ناوچه‌ی شنۆ، که‌ له‌ فه‌رانسه‌وه‌ هێناویانه‌ته‌ کوردستان.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!