111 |
کەومل |
1. مل بەرز وەکوو کەو؛ 2. ئاماژە بە کچ یان کیژی گەردنبەرز؛ 3. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە. |
112 |
کەوڕوو |
1. ڕوومەت وێنەی ڕوومەتی کەو؛ 2. ئاماژە بە کیژی جوانچاک. |
113 |
کەوکەو |
ئەم ناوە لە بنەڕەتدا (کوکب)ی عەرەبییە کە واتای ئەستێرە دەدا و بێژرەی کوردی ئاوەها گۆڕیویەتی. |
114 |
کەوی |
1. ماڵیی، لینی، ڕام، ئاژەڵ یان پەلەوەری دەستەمۆکراو؛ 2. ڕنوو، کڵێڵە، شاپە؛ 3. کەوانەی دەوری دەف و بێژنگ و هیدیکە؛ 4. جۆرێک گیایە؛ 5. کەدی، هۆبەر، پادە، پادەکردن، لەخۆگرتن؛ 6. لێوارەی دەفر؛ 7. قەراخ ئاو؛ 8. تەختی لەسەر دانیشتن. |
115 |
کەویار |
کیژی بەلەنجەولار، یاری وێنەی کەو بە لەنجەولار. |
116 |
کەویان |
1. سەقامگرتوو؛ 2. شوێنی سارد و کوێستان؛ 3. تیرەیەکی کوردن لە دەوروبەری (شەڕناخ) دەژین لە باکووری کوردستان . |
117 |
کەویژ |
1. قەفیز، دەفری شتپێوان، بەتایبەت بۆ گەنم و دانەوێڵە و شتی وا لە کۆندا کەڵکیان لێوەردەگرت. پێشینان دەڵێن: (چکەویژێ، چمەویژێ!) ؛ 2. قەفیز وشەیێکی عەرەبییە و کوردییەکەی (دەمبێن یان دەمبەس)ە، دەمبێن پارچە ئاسنەواڵەیێکە کاتێ سۆندە یان شلنگی ئاو دەپچڕێت، بۆریی یان لوولەیەکی ئاسن دەخرێتە نێوان ئەو سۆندە بچڕاوە بۆ وێکخستنەوەی، ئەو بۆرییەی کە ئەم سەر و ئەو سەری سۆندەکەی تێکراوە، بەو دەمبێنە لە یەک گرێ دەرێتەوە. |
118 |
کەوێ |
1. ڕەنگی کەوە؛ 2. وەکوو کەو، وێنەکەو؛ 3. کەوا؛ 4. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە. |
119 |
کەوەلا |
سەوزەپۆش، سەرتاپا سەوز. |
120 |
کەوەند |
چادر، ڕەشماڵ، تاوڵ، کۆن، چادرێ کە لە موو چندرابێ. |