# ناو مانا
111 سۆکار شاخێکە لەلای تەڕگەوەڕ و مەرگەوەڕ لە رۆژهەڵاتی کوردستان.
112 سۆیلە نێوی گوندێکە لە لای (تەپەکەل و مالوان) ی شارەزوور، لە باشووری کوردستان.
113 سیاچەم 1. چاوڕەش؛ 2. چەمی رەش و لێڵ.
114 سیاخاڵ خاڵڕەش، خاڵی رەشی قەترانی.
115 سیار کۆمەک، یارمەت.
116 سیارە 1. جۆرێک گەنمە؛ 2. نێوی گوندێکە لەناوچەی وارماوا؛ 3. زوانەی چووارچێوەی دەرگا بۆ چوونەناو دیوار و وەستانی.
117 سیالە نێوی شارۆچکەیەکی کوردنشین بوو لە ناوچەی نەعمانییە کە بە دەستی حکوومەتی بەعس، کوردەکانی ئاوارە کران و عەرەبیان هێنا جێگەیان و بوو بە شارێکی عەرەبنشین.
118 سیتاڤ 1. تیشکی هەتاو؛ 2. تین و گەرمای هەتاو.
119 سیدار 1. جێگای سێبەر، سێبەری دار؛ 2. ناوێکە کە لە کوردی باکووری کوردستانم بیستووە.
120 سیری 1. گوندێکە لەبەری ماوەت؛ 2. گوندێکە بەرانبەر بە چیای رێزانۆک لە بناری بەرسیرین لە ناوچەی رواندز.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!