# ناو مانا
111 بەردیل 1. شت بەشت گۆڕینەوە، ماڵ بەماڵ گۆڕینەوه، ئاڵشتکردن؛ 2. شەکی بەر بەران‌.
112 بەرزالین گوڵێکی بۆنخۆشە بۆ دەرمان بەکار دەبرێ.
113 بەرزێ 1. باڵابەرز، بەژنوباڵاجووان؛ 2. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە بە زاراوەی کرمانجی.
114 بەرزە نێوی گوندێکە لە ناوچەی کووت لە باشووری کوردستانی باشوور، کە کوردی کەڵوڕی تێدا ژیاوە بەڵام دەوڵەتی (بعث) کوردەکانی ئەوێیان هەڵداشت‌ بۆ شوێنی دیکە و کردیان‌ بە عەرەبنشین.
115 بەرژەنە بەرەمەشکە، رۆنەکەرەی یەکجار مەشکەژەندن.
116 بەرسا نێوی کوردیی گوندێک بووە لە ناوچەی حەکاری کە دەوڵەتی تورک گۆڕیویە و نێوی تورکیی لە جێی داناوە.
117 بەرسیلە پەسیرە، هاڵە، ترێی فەریک و نەگییشتوو.
118 بەرسین بەرسینگ، سینەبەندی زین.
119 بەرشی وشەیەکی هەورامییە واتە: هاتەدەر، دەرکەوت.
120 بەرشین بە زاراوەی هەورامی هاتنەدەر، دەرکەوتن.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!