# ناو مانا
111 بینا زۆربین، چاوتیژ، پێچەوانەی نەبین.
112 بینگۆل بینگۆل، بنگۆل؛ 1. شاری پەنا گۆماو؛ 2. باژێڕ و ناوچەیەکە لە باکووری کوردستان.
113 بینەوار پشوو لە سەر خۆ، ئارام و هێور.
114 بێباک نەترس، ئازا و بەکار.
115 بێبەش بێوەر.
116 بێتوات 1. بێتواتە، جێگای گەورەبەغی زەڕدەشتییەکان؛ 2. ناوچەیەکە لە دۆژ (رانیە و دۆڵی بالیسان) لە باشووری کوردستان.
117 بێرکۆت 1. شوێنی چڕ و بژوێن کە بۆ ئاژەڵداری لەبار بێت؛ 2. گوندێکی بچووکە لە پەنا هەولێر کە عەبدوڵڵا پەشێوی شاعیری لێ لەدایک بووە.
118 بێرۆڤ دەوەنێکی لێڕەوارییە.
119 بێزار وەڕس، جاڕز، هەراس.
120 بێستوون نێوی چیایەکی سەخت و بەرزە کە لە دۆژ شارەکانی کامیاران و هەمەدان و کرماشاندا هەڵکەوتووە و نزیک بە چیای "پەڕاو" ە و شاری بێستوونیش لەپەنای ئەم چیایە هەڵکەوتووە؛ ئەم نێوە لە بنەڕەتدا بەغستێن یان بەغستەن بووە، (بەغ) واتە: خودا، خولقێنەر، (ستێن یان ستەن)یش: جێگا و شوێن. بێستوون یان بەغستەنیش واتە: جێگای خودا یان خولقێنەری گەلانی بەر لە زەڕدەشتییەکان.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!