111 |
ئا‌ڤێستا |
ئا‌ڤێستا له دوو وشه‌ی (ئاڤێست) و (تاک) پێکهاتووه. ئاڤێس واته: 1. بنه‌ما و بنه‌ڕه‌ت. 2. به‌خشین و پاداش؛ (تاک)یش واته: تاک و بێهاوتا. ئاڤیستاک، ئاپاستاک، ئاوێستا، نێوی کۆپه‌ڕی پیرۆزی زه‌ڕده‌شتی په‌یامبه‌ره، که داگری پێنج به‌شه: 1. یه‌سنا؛ 2. وه‌یسپرد؛ 3. وه‌ندیداد؛ 4. یه‌شته‌کان؛ 5. ورده‌ئاوێستا. یه‌سنا، کۆمه‌ڵێک ئه‌رکی ئایینییه، که به‌شێکی داگری (گات)ه‌کانه واته: سرووده ئایینییه‌کانی زه‌ڕده‌شت؛ ویسپرد له‌باره‌ی داب و کردار و عیباده‌ته‌وه نووسراوه؛ وه‌ندیداد، له‌باره‌ی سه‌رهه‌دانی جیهانه‌وه دانراوه؛ سروودی گاتاکان، زه‌ڕده‌شت بۆ خۆی نووسیویانی و به‌شه‌کانی دیکه‌ش نووسه‌رانی ئاوێستایی دایانناون. وه‌کوو: یه‌شته‌کان که باسی سروشت ده‌که‌ن، بۆ نموونه: هه‌تاو، مانگ، ئاگر، ئاو و هێزه نه‌ناسراوه‌کانی سروشت. |
112 |
ئاکرێ |
نێوی شارێکە لە بادینان لە باشووری کوردستان؛ نێوی (ئاکرێ)، لە وشەی (ئاگریی) کەوتۆتەوە، بەڵام عەرەب هەر دوو وشەکە بە (عقرە) نێودێر دەکا! وەک چۆن بە ئاکرێ دەڵێن (عقرە) و بە (ئاگریگۆف)ی ناوچەی دیالەش کە لە کۆندا کوردنشین بووە و دوایی کوردەکەیان لێ دەرکردووە و عەرەبیان هێناوەتە جێگایان و دەڵێن: (عقرە کوف!)، نێوی شاری (بەعقووبه)ش، بە وتەی مامۆستا جەمال نەبەز، وشەیێکی کۆنی کوردییە و باگۆڤەیە، بەڵام عەرەبەکان بە (بعقوبە) زاربێژی دەکەن. بڕوانە ئاگریی لە بەشی کوڕان. |
113 |
ئاڵئاڵ |
گوڵێکی بۆنخۆشی سووره. |
114 |
ئاڵا |
به‌یداخ، په‌رچه‌م. |
115 |
ئاڵوواڵا |
ره‌نگاوڕه‌نگ، پارچه‌ی ره‌نگاوڕه‌نگ. |
116 |
ئاڵیا |
پێچرا، تێک ئاڵا. |
117 |
ئاڵیشک |
ئاڵشک، زوقم، سیخوار، خووسار. |
118 |
ئاڵێ |
ئاماژه به ئاڵ واته سوور. |
119 |
ئاییسان |
پێبوونی ئاگر، داگیرسانی ئاگر. |
120 |
ئاییلین |
نێوی گوڵێکه له ناوچه‌ی شنۆ، که له فه‌رانسه‌وه هێناویانه‌ته کوردستان. |