# ناو مانا
111 ئامیار 1. هەواڵ، هەڤاڵ؛ 2. هاوکار، یاریدەدەر.
112 ئاناتۆم نێوی یەکەم پاشای گۆتییەکان بووە کە لە سەدەی 31 ی بەر لە زایین ژیاوە و شاری لاگاش پایتەختیان بووە.
113 ئانگارێس نێوی بەیتبێژێکی سەردەمی مادەکان بووە کە بەیتبێژی دیوەخانی ئەژدەهاک بووە، ئانگارێس بە بەیت، ئەژدەهاکی لە هاتنی کوورش بۆ گرتنی وڵاتی ماد ئاگادار کردووە؛ ماری بۆییس خانم لە کۆپەڕی (خونیاگەری لە ئێرانی گەورە)دا نێوی هێناوە؛ بەڵام لە کۆپەڕی (کورد و دێرۆکە تاڵانکراوەکەی)، کە حەمە سدێق میرزا نووسیویەتی، هاتووە کە: ژنێک ئەژدەهاکی لەم کارەساتە، واتە لەشکرکێشی کوورش بۆ سەر وڵاتی ماد ئاگادار کردووە، جا نازانم ئانگارێس نێوی ژنانەیە یان پیاوانە! چونکە بۆ (نەکیسا)یش، نووسەرانی فارس دەڵێن: نەکیسا نێوی ژنانەیە! (نەکیسا) یەکێ لە مۆسیقازان و بەیتبێژە کوردەکانی سەردەمی ساسانییەکان بووە و هاوچەرخی (باربەت)ی فارس بووە کە پێکەوە بە بەیت لە بارەگای ساسانییەکاندا شەڕە گۆرانییان کردووه و ئێستاش ئەو نەرێتە هەر لەناو کورددا، واتە: شەڕەگۆرانیی هەر ماوە و لە کۆندا لە دیوەخانی ئاغا و بەگەکانی کورددا هەبووە‌. بڕوانە بۆ (هۆنیا) لە بەشی کچان.
114 ئانێشا وشەیەکی هەورامییە واتە: ئەوان، ئەمان، ئەو.
115 ئاهێر ئایەر، ئاتر، ئار، ئێگر، ئاگر.
116 ئاوات مراز، هیوا، ئارەزوو
117 ئاوار 1. جیا، جودا؛ 2. هەڵوای ئارد و دۆشاوی وشکهەڵاتوو بۆ زستان؛ 3. چایلێنەری ماڵ؛ 4. داروپەردووی خانووی رووخاو.
118 ئاوارە بێ ماڵ و حاڵ، دەربەدەر
119 ئاوتین 1. ئابتین، خاراو، لەکڵ دەرهاتوو؛ 2. نێوی باوکی فەریدوونی دامەزرێنەری پاشایەتی خالدی (کاردۆخی)یەکان بووە.
120 ئاودێر ئاودەری باخات و مەزرا.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!