# ناو مانا
1181 قەتارە 1. ریز، رزن؛ 2. پلە و پایە؛ 3. زەمبەرێکی سەر ژنانە، قەتارە و گێلگێلە؛ 4. قەتارەی فیشەک؛ 5. قەتارەی سوواران؛ 6. شتێک کە بە تنۆکە ئاو دەتکێنێ.
1182 قەتران 1. رەشی تۆخ؛ 2. دەرمانێکە رەشە لە کوڵاندنی داری سنەوبەر وەدەس دێ.
1183 قەدیفە 1. پارچەی مەخمەڵ؛ 2. جۆرێک گوڵی سوور.
1184 قەراو ئاونگ، شەونم.
1185 قەرناز باڵدارێکە لە قەراخ ئاو دەژی.
1186 قەزوان 1. وەن، وەنەتەق، بەری دارەوەن؛ 2. ئەو دارەی کە بنێشتی لێدەگرن؛ قەزوان لە ماست و دۆ دەکرێ و بۆنی خۆشە لە قەزوان هەروەها تەسبیحیش درووس دەکرێ.
1187 قەسری قەسرین، لەسەرمادا تەزیو، سەرمابردوو.
1188 قەسیلە جۆرێ کەچکی دارین.
1189 قەشان 1. باڵدارێکە لەدەم ئاوان دەژی؛ 2. گوندێکە لە باشووری کوردستان.
1190 قەشەنگ قەشەنگێ، جوان و زەریف.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!