# ناو مانا
1171 قادێ 1. زەوین، خاک؛ 2. گۆڕەپان، مەیدانی کایە.
1172 قارا 1. ئارام و ئۆقرە؛ 2. وشەی دووهەمی وشەدووانەی (ئارا و قارا) یە، وەکوو: ئارا و قارای نەما.
1173 قارس 1. تووڕە، جاڕز؛ 2. دادروون بۆ کورتکردنەوە؛ 3. شار و مەڵبەندێکە لە باکووری کوردستان .
1174 قارووش جۆرێک گیایە کە گەسکی لێ درووست دەکەن.
1175 قازەن دەسک و گوڵ لە چەڵتووکی برنج.
1176 قاسپە قەبقەب، چریکەی کەو، دەنگی کەو.
1177 قشڵاخ 1. زستانەوار؛ 2. دێی دابڕاو لە دێی دیکە؛ 3. گوندێکه لەلای سنە کە لەمپەرێکیان لێ بەستووە.
1178 قورینگ باڵندەیەکە لە شێوەی شینەشاهۆ، هاوینان لە کوردستان زۆرن و زستانان دەڕۆن.
1179 قومری یاکەریم، باڵندەیەکی کێوییە لە تیرەی کۆترەباریکە، تۆزێک لە کۆتر بچووکترە، رەنگی لە خاک و خۆڵەمێش دەچێ و راو دەکرێ، گۆشتی دەخورێ و سەر باڵی شینە و نیوەبازنەیەکی رەش کەوتۆتە پشت ملی؛ داشکەلەم، جۆرێ کەلەمی بێگەڵایە.
1180 قەبڵان 1. خەمڵکران، نرخ لەسەردانران؛ 1. بەراوردکردن؛ 3. پێگەییشتنی خەلە.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!