# ناو مانا
1161 فەرزان 1. فرەزان، زۆرزان؛ 2. زانا؛ 3. چازان؛ 4. بیرەوەند؛ 5. بنەچە و رەتەوەی رەسەن.
1162 فەرزێ 1. لە وشەی فەرز کەوتۆتەوە، ئەو شتانەی کە واجبن ئەنجام بدرێن؛ 2. وادانان. (وای دادەنێم نەیێت و بڕوا)، یان (بە فەرزێ واش بێ)، (گیرام وەڵامیشی نەدامەوە)؛ 3. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە.
1163 فەرمین فەرموون، گوتن، وتن.
1164 فەروار 1. هەوارگەی زستانانی کۆچەران؛ 2. فەرمان، حوکم.
1165 فەروە پاڵتۆی لە خوری مەڕ.
1166 فەرکان 1. روونووسی، لە رووی شتێک نووسینەوە؛ 2. دەستوور، فەرمان.
1167 فەرۆشە جۆرێک گیایە بۆ دەرمان.
1168 فەریان 1. بە زاراوەی کۆنی پالەوی (کەڵوڕیی) واته: ‌یارمەتی، هاوکاریی، کۆمەک، گەل، هەرەوەز‌؛ 2. نێوی کانییێکە لە ناوچەی سوێسنایەتی لە رۆژهەڵاتی کوردستان .
1169 فەرەنتی بەردێکی بەنرخ و گرانە وەک پیرۆزە و یاقووت. بڕوانە نێوی چێری لە بەشی کوڕان.
1170 فەرەنگ وشەدان، کۆپەڕێک کە قسە و ئاخاوتنی زمانێکی تێدا کۆکرابێتەوە.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!