# ناو مانا
1151 فرێزە پەرێز، جێگەی کشتوکاڵێ کە دروێنە کرابێ.
1152 فرێش فریش، بڕوانە ئەسرین لە بەشی نێوی کچان.
1153 فرەز مخمەڵ، مەخمەر، پارچەیێکی تووکنە کە دەکرێتە پشتەکەوا.
1154 فرەهی 1. ئاسوودەیی؛ 2. هەرزانیی؛ 3. خۆشڕابوواردن.
1155 فلوون گوندێکە لەلای ئامۆکان لە دەشتی حەریر لە ناوچەی شەقڵاوە.
1156 فنداک مۆمدان، جێگەی شەم.
1157 فێنک هنک، هونک، پێچەوانەی گەرم، بای فێنک.
1158 فەتان بنیاتنانەوە، ئاواکردنەوە یان لەسەرڕا کێڵانەوەی زەوینی بایەر و دەێم.
1159 فەراشین بای فێنکی هاوینان.
1160 فەرخی نێوی جۆرێک ترێی زەرد و شیرینە.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!