# ناو مانا
1141 فرازە پەرێز، جێگەی دەخڵی درەوکریاگ.
1142 فراوین فراڤین، ژەمی نیوەڕۆ.
1143 فرسەند 1. ئینساف، بەزەیی؛ 2. بەرابەریی.
1144 فرمان ئەرک وکار، کاری رۆژانەی ناوماڵ و دەرەوە. فرمان و فەرمان لەیەک جیاوازن.
1145 فرمێسک ئەسرین، ئەسر، فریش، رۆندک.
1146 فرۆ خواردنێکی توندە لە شێوەی پەنێر، لە ژەکی مانگا یان مەڕ و بزنی تازەزاو درووست دەکرێ.
1147 فریانە 1. جۆرێکە لە پێنج جۆرەکانی ئاگری زەڕدەشت، کە دەبێتە ئاگری گیانی خەڵک و زیندەوەر؛ 2. هەوایێکە لە قەتارەکانی گۆرانیی کوردیی.
1148 فریسک گوڵێکی دەشتییە لە بەهاردا دەڕوێ.
1149 فریشتە 1. بەندەی خودا لە ئاسمان، پەری؛ 2. زۆر جووان؛ 3. بەخت، وەکوو: فریشتەی یارە.
1150 فریشک 1. فرشک، پریشک، مەڵاژگ، مەڵاژوو؛ 2. پرشەی ئاو؛ 3. ژەک، هەوێنی پەنێر؛ 4. شیلاوک.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!