# ناو مانا
1131 شەکرە شەکرۆک، جۆرێک گیایە کە لە کوێستانان دەڕوێ.
1132 شەکرەسێو سێوی شیرین، جۆرێک سێوی چکۆلەی شیرین.
1133 شەکیلە پارچە هەمبانەی خۆشکراو بۆ سەر دەفر داگرتن.
1134 شەڵاڵ 1. خوێناویی، خوێنین، خوێناوڵ؛ 2. ڕیزە دروومانی دەرەوە.
1135 شەیدا شێت و شێواوی ئەڤین، دێوانەی عەشق، ئاڵۆز و پەشۆکاو لە ئەویندا.
1136 فاتلیە فاتمی بچووک و ڕەزاشیرین، فاتیلێ، فاتە، فاتێ، فاتمۆکێ، فاتم، فاتمێ، هەموویان لە نێوی فاتم وەرگیراوە و بە پێی زاراوە، گۆڕانی بەسەردا هاتووە؛ سەربەند و ناوبەندی چەند گۆرانیی کوردین.
1137 فاتک قومری، یاکەریم.
1138 فادل 1. فادل و فادیلە و هەندێ نێوی لە گوێن ئەمانە هەیە کە لە باکووری کوردستان بەکار دێ و بڕێکیان سەیر و سەمەرەن و بێواتان؛ دوور نییە فادل و فادیلەش لە نێوی فاتم کەوتبێتنەوە؛ 2. فادیلە سەر بەندی گۆرانییەکەی کوردییە.
1139 فامیە فاما، بەئاوەز.
1140 فانۆس تالم، چەروەن، جۆرێک چرای ئیگلیسیی.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!