# ناو مانا
1121 شەونم شەڤنەم، نمی هەوای شەو لە سەر گوڵ و گەڵا و گیا، ئاونگ. لەبەهاراندا بە بۆنەی تینی هەتاوەوە، گیا هەڵم دەکا و شەو کە هەوا فێنک دەبێ، لە شێوەی وردەدڵۆپ، دەنیشێتە سەر گوڵ و گیا.
1122 شەوین 1. شەوەگرتوو، شەواژۆ؛ 2. شەوی خۆش و ساماڵی پاش باران؛ 3. چەمین، چەماندنەوە. بڕوانە بۆ شەوێن.
1123 شەوێر وریا و لەسەر هەست، هەستیار.
1124 شەوێن 1. شەونم؛ 2. کاتی پاشباران؛ 3. ئەو کاتەیە لە شەوی مانگەشەو کە شووانان مێگەل لە یەکتر جیا دەکەنەوە؛ 4. جێگەی پشوودانی ئاژەڵ لە شەودا؛ 5. لەوەڕاندنی مەڕوماڵات لە شەودا.
1125 شەڤین 1. شەوێن، ڕەش وک شەو، شەوەزەنگ؛ 2. لەوەڕینی ئاژەڵ بەشەو؛ 3. جێگای پشوودانی ئاژەڵ لە شەودا.
1126 شەکان 1. لەرین لەبەر با؛ 2. تۆپانقاڕ، یاری گۆیێن.
1127 شەکرا شیلەی چەوەنەر و گەزۆ.
1128 شەکران نێوی گوندێکە لە کوردستانی باشوور.
1129 شەکراو 1. ئاوی شەکر، شیرین وەکوو شەکر؛ 2. گفتولفت شیرین.
1130 شەکرین تام وەکوو شەکر، وەکوو شەکەر شیرین.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!