# ناو مانا
1111 شەهێن 1. ، شاهێن، مەلێکی ڕاوکەری چاوجووانە؛ 2. جۆرێک دارە.
1112 شەهێنە 1. شەهێن، شاهێن، مەلێکی ڕاوکەری چاوجووانە؛ 2. جۆرێک دارە.
1113 شەوبۆ گیایەکە سەرەتای بەهار شین دەبێ و گوڵی سپی دەکا و بۆنی خۆشە، بە ڕۆژدا بۆنی نییە و لای ئێوارە کە هەتاو ئاوا دەبێ و فێنک دەکا، بۆن بەر دەدا و هەتا لای بەیانی ئەو بۆنەی هەر دەمێنێ.
1114 شەوبێر 1. شەوبوێر؛ 2. شەونشین.
1115 شەوبەن 1. شەوژەن، داری دەرگا بۆ لەژوورەوە داخستن؛ 2. کۆسەکی خنجەر.
1116 شەوچرا 1. چرای شەوارە، چرای ڕاوکردنی مەل لە تاریکیدا؛ 2. جەواهیراتێ کە لە شەودا ڕووسکەی دێ.
1117 شەوچەرە شەوچەلە، خواردنێ که لە شەودا دەخورێ.
1118 شەودێر ئاودێری شەو.
1119 شەورەنگ بەردێکی ڕەشی بەنرخە.
1120 شەوسوو بەیان، سۆزی، ڕۆژبوونەوە، پاش ڕەوینەوەی شەو.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!