# ناو مانا
1101 شەمێلە 1. دانەوێڵە کە گاجووتی پێ قەڵەو دەبێ؛ 2. شەمۆڵەی ژنان.
1102 شەندە 1. وشەیەکی هەورامییە، واتە: لێدراو؛ 2. نێوی نادیار.
1103 شەنگار 1. شەنگال، ژەنگار، ڕەنگی کەسکی تاریک؛ 2. جۆرێک موورووی وەکوو پیرۆزەیە؛ 3. ناوچە و شارێکە لە باشووری کوردستان کە کوردە ئیزیدییەکانی تێدا دەژین.
1104 شەنگڵ 1. شنگڵ، خۆ ڕاشەکاندن؛ 2. پێکەوەنووسان.
1105 شەنگڵە دوو بەری پێکەوەنووساوی دارێک.
1106 شەنگۆڵ 1. زۆر لەسەر کەیف و دڵخۆش؛ 2. تەکان لەخۆدان؛ 3. پێکەوەنووسان.
1107 شەنگین جووانشیرین، شۆخوشەنگ.
1108 شەنگە 1. جووان و لەبار؛ 2. بەهێز و بەواز.
1109 شەنگەبی شۆڕەبی، جۆرێک داربی کە لقەکانی شۆڕ دەبنەوە.
1110 شەنگەدار 1. شۆخ و سەرحاڵ؛ 2. داری جووان و لەبار.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!