# ناو مانا
1091 شەدەلار 1. ئەو سەروێنەی که ژنان بە شێوەی لار لەسەری دەبەستن؛ 2. ئاماژە بە ژنەکوردی شەدەبەسەری زەریف و خانومان؛ 3. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە.
1092 شەرانش 1. کانی یان ئاوی خوڕ و ڕەوان؛ 2. تاڤگەیەکە لە نێوان (خامتیر و کیڕە) لە ناوچەی زاخۆ.
1093 شەرمین شەرمن، بەشەرم، بەحەیا.
1094 شەروین 1. نێوی قەڵایەکە لە ناوچەی شیروان لە کوردستانی باکوور؛ 2. نێوی چیایەکە لە بادینان لە باشووری کوردستان.
1095 شەسپەڕ 1. ڕێژنەبارانی توند؛ 2. نێوی گوڵێکە؛ 3. قامکی گەورە.
1096 شەلیل جۆرێک قۆخی پێوەند کراوە کە لە قۆخ بچووکترە.
1097 شەمامە 1. شەمامۆک، میوەیەکی بۆنخۆشە لە شێوەی کاڵەک بەڵام بچووک و خاڵخاڵ و خەتخەت؛ 2. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە.
1098 شەمزین 1. شەمزان، ژاکان بۆ گوڵ؛ 2. ڕەنگپەڕین، پەشۆکان بۆ ئینسان؛ 3. تێکچوونی چەرم بە هۆی زۆر وێکەوتنی هەتاو.
1099 شەمۆڵە گیایەکی دەسچنە، وەکوو پۆلکە و گەنەمە، دەیدەن بە مەڕوماڵات، چونکە پێی قەڵەو دەبێ.
1100 شەمێ شەم، مۆم، ئاماژە بە شەم.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!