# ناو مانا
101 ئاوێژه زه‌ویی به‌راو، ئاوییه‌.
102 ئاوێنه ئاینه‌، نه‌ینووک، جام، قۆدیک.
103 ئاڤا ئاوا، ئاوه‌دان.
104 ئاڤازەر ناوێکی کرمانجییە بە مانای ئاوی زێڕ
105 ئاڤامیه نێوی شارۆچکه‌یه‌کی کوردنشین بوو له‌ لای عه‌ماره‌ی کوردنشینی کوردستانی باشوور که‌ کوردی فه‌یلی تێدا ده‌ژیا، به‌ڵام به‌ ده‌ستی حکوومه‌تی به‌عس، کورده‌که‌ی تووشی ده‌ربه‌ده‌ری و کوشتن و راوه‌دوونان هات و ئه‌وه‌شی که‌ ما له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عه‌ربیان تێدا نیشته‌جێ کرد، له‌ناو عه‌ره‌بدا توانه‌وه‌. له‌ کوردستانی باشوور، حکوومه‌تی به‌عس، چه‌ندین شار و شارۆچکه ‌و گوندی کوردنشینی وکوو: مه‌جه‌ر، کرماشیه‌، به‌گشیان، په‌تیره‌، ده‌ێنۆک، مه‌ریس، رووسا، جاڕوه‌ند، عه‌وێنه‌، گه‌رمان، به‌وارین، کووت، عه‌ماره،‌ زه‌ڕباتییه‌ و هیدیکه‌ی‌، که‌ کوردی فه‌یلییان تێدا ده‌ژیا، له‌ کورد چۆڵ کرد و عه‌ره‌بیان هێنا جێگایان.
106 ئاڤان نێوی زنجیره‌یه‌ک ته‌پۆڵکه‌یه‌ له‌ نزیک شاری که‌رکووک، له‌ کوردستانی باشوور.
107 ئاڤدار لە کرمانجیدا بۆ مانگی نیسان بەکار دێ، هەر شتێک ئاوی زۆر بێ،
108 ئاڤزین 1. په‌نگخواردنه‌وه‌ی ئاو و رابوونی له‌ جێگای خۆی؛ 2. بڵندایی و گێژی نێرینه‌ی ئاو.
109 ئاڤشین لە کرمانجیدا بە مانای ئاوی شینە
110 ئاڤین ناوێکی کرمانجییە، بە واتای لە شێوەی ئاو، وەک ئاو
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!