# ناو مانا
101 کەمەرە 1. کەمەرەی خشڵ؛ 2. ناوقەدی هەر شتێ؛ 3. جێگەی بانگدەر لە سەر مەنارە؛ 4. تەختەی لە دۆڵاش دراو؛ 5. ناوەندی زەوین؛ 6. گاشەبەرد.
102 کەنی کنا، کچ؛ کەنی و کنا دوو وشەی هەورامین، ژنان کاتێک پێکەوە قسە دەکەن، بە تایبەت لە ناوچەی سنە، ئەگەر یەکێکیان قسەکەی ئەوی دیکەی لا سەیر بێ، دەڵێ: دا بەسیەتی کەنی، یان بەسیەتی کنا! واتە بەسیەتی کچێ!
103 کەنیلە چکۆڵەکچ. بڕوانە (کەنی) لە بەشی کچان؛ سەربەندی گۆرانییەکی هەورامییە.
104 کەنێرە 1. کەنێر، کەنێرێ، نێوی دووجۆر دارە، یەکێکیان بێدڕک و ئەوی دیکەشیان دڕوودار؛ 2. گیایەکە گەڵای وەک وێنجە یان نەفەل دەچێ، لاسکی ئەستوورترە و کلۆرە و گوڵی زەردی بچووک دەکا، بە تەڕی ماڵات کەمتری دەخۆن، بەڵام بۆ تفاقی زستان دەبێ.
105 کەهی رام، دەستەمۆ. بڕوانه بۆ (کەوی) لە بەشی کچان.
106 کەوخاڵ جوان وەکوو خاڵ و مێڵی کەو، ئاماژە بە دڵبەری جوان و شۆخوشەنگ.
107 کەورین 1. کەڤرین، بەردین؛ 2. ئەمباری دەخڵ و دانەوێڵە؛ 3. بزنی سپی؛ 4. گوندێکە لەبن چیای (زۆزک) لە ناوچەی ڕواندز، لە باشووری کوردستان.
108 کەوژ ئارەزوو، ئاوات.
109 کەوژین 1. بێزووکردن؛ 2. بە دارەوە وشکبوونی هێشووی ترێ.
110 کەوماڵ سەنگ و سووزنکردنی کون و کەلەبەران بۆ گەڕان بە دوای شتێکدا. هەموومان کەوماڵ کرد هیچمان نەدۆزییەوە.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!