# ناو مانا
101 شەوسوو بەیان، سۆزی، ڕۆژبوونەوە، پاش ڕەوینەوەی شەو.
102 شەونم شەڤنەم، نمی هەوای شەو لە سەر گوڵ و گەڵا و گیا، ئاونگ. لەبەهاراندا بە بۆنەی تینی هەتاوەوە، گیا هەڵم دەکا و شەو کە هەوا فێنک دەبێ، لە شێوەی وردەدڵۆپ، دەنیشێتە سەر گوڵ و گیا.
103 شەوین 1. شەوەگرتوو، شەواژۆ؛ 2. شەوی خۆش و ساماڵی پاش باران؛ 3. چەمین، چەماندنەوە. بڕوانە بۆ شەوێن.
104 شەوێر وریا و لەسەر هەست، هەستیار.
105 شەوێن 1. شەونم؛ 2. کاتی پاشباران؛ 3. ئەو کاتەیە لە شەوی مانگەشەو کە شووانان مێگەل لە یەکتر جیا دەکەنەوە؛ 4. جێگەی پشوودانی ئاژەڵ لە شەودا؛ 5. لەوەڕاندنی مەڕوماڵات لە شەودا.
106 شەڤین 1. شەوێن، ڕەش وک شەو، شەوەزەنگ؛ 2. لەوەڕینی ئاژەڵ بەشەو؛ 3. جێگای پشوودانی ئاژەڵ لە شەودا.
107 شەکان 1. لەرین لەبەر با؛ 2. تۆپانقاڕ، یاری گۆیێن.
108 شەکرا شیلەی چەوەنەر و گەزۆ.
109 شەکران نێوی گوندێکە لە کوردستانی باشوور.
110 شەکراو 1. ئاوی شەکر، شیرین وەکوو شەکر؛ 2. گفتولفت شیرین.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!