# ناو مانا
101 سۆسان گوندێکی بچووکە لە ناوچەی قوروە.
102 سۆسرەت سۆزرەت، عەجایب، سەرسووڕێنەر.
103 سۆشین سیاوەشوون، سەوشوون، گیایەکی قەفئەستووری بەرزە، کە بنی وەک چەوەندەر وایە، وشکی دەکەن و دەیکوتن، ئاردەپەڵووی پێدەڵێن و لە گۆگەم بەرزترە. سۆشین بۆ خۆی چیرۆکێکی هەیە: دەڵێن پاش ئەوەی کە باوەژنی سیاوەش بوختانی بۆ کرد، کە گوایە حەزی لێکردووە و چۆتە سەری، باوکی سیاوەشیش دەڵێ: بۆ رووسووریی سیاوەش، دەبێ سیاوەش لەناو ئاگرێکی زۆر گەورەوە بپەڕێتەوە، ئەگەر سووتا گوناحبەکۆڵە و تاوانبارە و دەمرێ، ئەگەریش بێتاوان بێ دەرباز دەبێ! سیاوەش لەئاگر دەدا و بەساقی دەپەڕێتەوە و رزگاری دەبێ، بەڵام لە جێی ئاگرەکەدا گوڵێکی ئاماڵ سوور و شین، سەوز دەبێ کە نێوی (سۆشین)ی بەسەردا دەبڕن!
104 سۆلان بنەچە، رەتەوە، نژاد.
105 سۆلاڤ 1. سیلاڤ، ئاوهەڵدێر، تاڤگە؛ 2. پلووسک؛ 3. ناوچە و سەیرانگایەکی دڵنشینە لە باشووری کوردستان .
106 سۆما 1. ئاسۆ؛ 2. تین و هانای چاو؛ 3. تروسسکەی رووناکیی لەدوور، رووناکیی دیتن؛ 4. ناوچەیەکە لەلای خوارووی ورمێ لە برادۆست لە رۆژهەڵاتی کوردستان.
107 سۆنی چیایەکە دەکەوێتە نێوان شۆشمێ و تەوێڵێ و نەوسوو، لە رۆژهەڵاتی کوردستان.
108 سۆنیا کێوێکە لە هەورامان لە لای گوندی شۆشمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان.
109 سۆنێ نێوی دێیەکە لە پشت شاری قەڵادزێ لە باشووری کوردستان.
110 سۆنە چەشنێک مراوییە کە بە نێرەکەی دەگوترێ: سەرسەوز و بە مێچکەکەی: بۆرچیل یا بۆرچین. لە دیاربەکر و دەوروبەر بە سۆنە دەڵێن: وەردەک.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!