# ناو مانا
101 بەرامە 1. بەرام، بەرهەم؛ بۆنی خۆش، بۆن و بەرامە. رۆڵەی شیرینم گەنجەکەم بەرامەی تاڵـــی رەنجەکەم (رێبوار
102 بەراڤی کۆڕ، کۆبوونەوە، جڤین.
103 بەربیان 1. گوندی بەر باخ و باخات؛ 2. گوندێکە لە سەیرانگای سەڵاحەدین سەر بە ناوچەی هەولێر لە کوردستانی باشوور.
104 بەرجەوەن بەرجەوەن واتە: بەرچاوان، ئەو شتەی کە چاو لەم گۆشەوە بۆ ئەو گۆشە دەیبینێ و دوو واتای هەیە: 1. پانۆراما؛ 2. چاوەدیار، چاوەناز، دیمەن..
105 بەرچن بەرچنە، سەوەتەی میوەچنینەوە.
106 بەرچەم پێشڕۆبار، ئەو شوێنەی کە ئاو دادەپەڕێ و مەند رادەوەستێ. گۆمیلکەی بەر رۆبار.
107 بەرچەڵە ئەستوندەگی دەرەوەی چادر لەلای چیغەوە.
108 بەرخاڵ نێوی کانییەکە لە ناوچەی پشتدەر لە کوردستانی ئێراق.
109 بەرخە ئاماژەیە بە ژن یان کچی جوان و خوێنشیرین.
110 بەردۆخ ئامرازێکە لە دۆخی خەرەکدا کە جۆڵا بەکاری دێنێ.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!